بەشێک لە بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی ئێران سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند”حوسێن حوسێنزادە بریكاری وەزیری نەوتی ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تری ئەو وەزارەتە گەیشتنە بەغداد لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كۆبوونەوە.”
راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت” باس لە ئاسۆی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كراوە لە بوارەكانی نەوت و غازو وزە.”
هاوكات محەمەد شیاع سودانی لە بارەی بە قاچاخ بردنی نەوتی عێراق و لەلایەكی دیكەش تێكەڵ كردنی نەوتی ئێران بە نەوتی عێراق و فرۆشتنی بە ناوی نەوتی عێراقەوە لیژنەیەكی باڵای بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێناوە.
سەردانی وەڤدەكەی ئێران لەكاتێكدایە ئەم رۆژانە جارێكی تر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر سەرمایەدارێكی عێراقیدا سەپاندو تاوانباری كرد بەوەی نەوتی ئێرانی تێكەڵ بە نەوتی عێراق كردووەو بە قاچاخ فرۆشتویەتی، ئەمە بۆ خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا.

































































