مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەگوێرەی ڕێنمایییەكانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، لە مانگی 11ـی ئەمساڵەوە، چیتر ڕێگە بە كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل نادرێت كە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2023 هاوردەی هەرێم بكەن و دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 و 2025 و 2026 هاوردە بكەن .
بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی بازرگانی، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 172 هەزار ئۆتۆمبێل لە دەروازەكانی پەروێزخان، باشماخ، حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون .
































































