دوابەدوای ئاشکرابوونی وردەکاریی نوێی قاچاخچییەتی كردن بە نەوتی ئێران بە ساختەکردنی بنەچەی و فرۆشتنی بە ناوی نەوتی عێراق و ئەو سزایانەی کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە بەسەر تۆڕێکی فراواندا سەپێندرا، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی گەندەڵی لە تێکەڵکردن و قاچاخکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان دەرکرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکە کە لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان پێکدێت، بەرپرسیار دەبێت لە پشکنینی زانیاری و ڕاپۆرتەکان کە ئاماژە بە بوونی گەندەڵی و ئۆپەراسیۆنی گوماناوی لە بەندەرەکانی عێراق و ئاوە خاکییەکانی وڵات دەکەن.
ئەم فەرمانە دوای ئەوە دێت، ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکدا سەپاند کە بە تێکەڵکردنی نەوتی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراق و خستنەڕووی وەک نەوتی تەنیا عێراقی، سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ کۆماری ئیسلامی دەستکەوتووە.

































































