ڕێبوار حەمەلاو شوانی
پێشمەرگە، ئەو مرۆڤە نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز و نەتەوەپەروەرەیە، كە هەڵقوڵاویی خۆڕسكانەی گەلێكی مافخوراو و خاك داگیركراوە، تەنیا ئامانجی گەڕاندنەوەی ئازادی و سەربەستی گەل و نیشتمانەكەی، هەرگیز باوەڕی بە شەڕ و داگیركردنی خاكی هیچ گەل و نەتەوەیەكی دیكە نەبووە، ئەو كولتوور و مێراتەگرانبەهایەی پێشمەرگە، وێرای هەموو ئەو پڕوپاگەندە و چەواشەكارییانەی ناحەزانی پێشمەرگە و كوردستان، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ سەنگ و پێگە و بایەخی پێشمەرگە زیاتر بۆ جیهانییان ڕوونتر و دەناسێنرێت.
شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستان و خەباتی بێ وچانی پێشمەرگە لە پێناو سەربەستی و ڕەتكردنەوەی بن دەستی و داگیركەرانی كوردستان بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن، بەتایبەت ئەم مێژوویییە وەك وەك قوتابخانەیەكی بیر و هزری كوردپەروەری بووە و سەركردە و ڕابەری ئەفسانەیی بۆ كوردستان هێناوەتە بەرهەم، یەكێك لەو پێشمەرگە، ڕابەرە بلیمەت و كارێزماییانەی كورد، سەرۆك مسعود بارزانییە، زیاتر لە نیو سەدە چەكی پێشمەرگایەتی و كۆڵنەدانی كردووەتە شان، هەرگیز لە كاتی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەكان خۆی لە پێشمەرگە جیا نەكردووەتەوە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریكردن بووە لە كورد و كوردستان هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و تا گوڵان و ڕاپەڕین و ئازادی عێراق لە چەنگ دیكتاتۆری و ئینجا شەڕی جیهانی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی و پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی شەڕی تیرۆریستان كە نەك تەنیا بۆ پاراستی كوردستان و عێراق بەڵكوو بۆ پارێزگاریكردن لە هەموو مرۆڤایەتی و دیموكراسی و ئازادی توانی ئەفسانەی داعش تێكبشكێنن و مێژوویەكی پڕ سەروەری بۆ كورد و كوردستان تۆمار بكرێت .
ئەمڕۆ ئیتر ناوی پێشمەرگە و سەرۆك و ئاڵای كوردستان لە پاڵ یەك بوونەتە شوناسێك و وەك ئەستێرەیەك ناوی كوردستان لە سەر نەخشەی جیهان دەدرەوشێتەوە، بۆیە ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و كردنەوەی ڕێگەیەك و پاركێك بەناوی ( پێشمەرگە)، ئاماژەیە بەوەی چیتر دۆزی كورد لە سنوورێكی دیاركراوە نەماوەتەوە، هەڵبەت دەبێت ئەو ڕاستییەش بزانین كە ئەو ڕووداو و پێشهاتە مێژوویییە هەر لە خۆییەوە نەهاتووەتە ئاراوە، بەڵكوو لە ئەنجامی خەبات و بەرخودان و قوربانیدانی گەلی كورد و پێشمەرگە، كە ئەمڕۆ جارێكی تر مێژوویەكی دیكە لە سایەی پێشمەرگە لە یەكێك لە گەورەترین پایتەختەكانی جیهان تۆمار كرا، ئەویش كردنەوەی ڕێگەیەكە بەناوی ( پێشمەرگە ) ، لە ناوەڕاستی شاری پاریس. بەدڵنیایییەوە كردنەوەی ئەم شەقامە لە ئەنجامی گرنگیدان و بایەخی زلهێزێكی جیهان و ئەندامێكی كارایی یەكێتیی ئەورووپایە، كە خاوەن سەنگ و پێگەی نێودەوڵەتییە و بڕیاردانی گرنگە، بۆ پشتیوانیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد و خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگەیە .
ئەم ڕێوڕەسمە مێژوویییە، شانازی و ڕێزگرتنە لە خەبات و قوربانیدان و ئازایەتی هەموو پێشمەرگەی كوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە، ڕابەر و سەرۆك مسعود بارزانی، كە زیاتر لە 60 ساڵە ، پێشمەرگەبوون وەك گەورەترین سەروەری و شانازی لە پێناو نەتەوە و نیشتمانەكەی دەبینێت و بەردەوامە لە خەبات . سەرۆك بارزانی، هەر لە سەرەتای شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە تا گوڵان، بەشداری لە چەندین داستانی مێژوویی و سەركەوتنی گەورە كردووە، داستان و بەرگرییە قارەمانە لە پێناو ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی و پارێزگاریكردن لە شكۆی مرۆڤایەتی لە دوێنێ و ئەمڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە باشترین بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن، بەتایبەتی ئەو داستانە مێژوویی و سەركەوتنە مەزنەی بەرگریكردن لە جیهانی ئازاد و دیموكراسی و هەموو مرۆڤایەتی و شكستپێهێنانی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی لە جیهاندا و بەخشینی زیاتر لە 12 هەزار شەهید و بریندار لەو پێناودا ئاماژەن ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگە،
كردنەوەی ڕێگەیەك لە شاری پاریس، ڕەنگە بە ڕواڵەت بچووك بێت، بەڵام لە ڕاستیدا بەڵگەی ئازایەتی و قارەمانێتی و نەتەوەیەك و پێشمەرگە شوناسی ئازایەتی نەتەوەیەك، ڕێزگرتنە لە پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی كە مرۆڤایەتی لە مەترسی تیرۆریستان ڕزگار كرد، پەیوەندی بەهێزی هەر دوو گەلی كورد و گەلی فەرەنسایە، بەتایبەتی ڕێزگرتنە لە ڕابەر و سەرۆكێك، كە هەموو تەمەنی پێشمەرگە بووە و بەرگریی و خەباتی لە پێناو ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی و پێكەوە ژیان بووە، ئەم ڕێزلێنانە لە پێشمەرگە سەلماندوویتی، پێشمەرگە واتا هێزی ئاشتی و پاراستی شكۆی مرۆڤ و بەرگریكردن لە هەموو دونیا و جارێكی تریش فەرەنسا سەلماندی لە پاڵ كورد و پێشمەرگەیە ، بەتایبەتی تر كە پەیوەندییەكانی كوردستان و فەرەنسا ، مێژوویەكی دێرینی هەیە ، هەر لە سەردەمی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد ژەنەراڵ مستەفا بارزانیی و شاڕڵ دیگۆڵ و هیچ سەرۆك مسعود بارزانی ، لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو بە هەوڵ و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی ، ئەمڕۆی پەیوەندیی بەهێزی كورد و فەرەنسای لێكەوتۆتەوە و پێشمەرگە و بارزانی بوونەتە ناو و شوناسێكی پڕ سەروەری و دانپێدانانێك بە كورد و پێشمەرگە و خەباتی دەیان ساڵەی پڕ شانازی و سەروەری .


































































