زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگریی كەمئەندامان دەدا، ئەو بڕیارە بووەتە جێگەی دڵخۆشی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی كە پێشینەكەیان وەرگرتووە.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، كە لە 20-8-2025 بڵاوكراوەتەوە تیادا هاتووە:
پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوەی بڕی پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سودمەندانی كەمئەندامان، بڕیاردرا بە:
یەكەم/ لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سوودمەندانی كەمئەندامان، كە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.
دووەم/ ئەو ڕێنمایاییە لە ڕێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران كاری پێدەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە.


































































