مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات بە هۆی شەڕی هۆزەكان لە بەغدا، دوو ئەفسەری پۆلیسی فیدراڵی كوژراون و 5 ی دیكەشیان بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە “هێزێكی پۆلیس بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداریی نێوان دوو هۆز لە ناوچەی سەعادە، لە دیوی ڕەسافەی بەغداد، چوونەتە ناوچەكە، بەڵام لەلایەن ئەو كەسانەوە هێرشیان كراوەتەسەر، كە هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە بوون،”
دەشڵێت “ئەمەش ناچاری كردوون ڕووبەڕوویان ببنەوە، لە ئەنجامدا دوو لە هێرشبەرەكان كوژراون، پێنجی دیكە برینداربوون و شەش كەسی دیكەش دەستگیركراون، كە لە هێرشەكەدا تێوەگلاون.”
بە گشتی لە شەڕی درەنگانی شەوی ڕابردووی نێوان چەكدارانی هۆزەكانی “بەنی كەعب” و “مەساڵیخ”، كوژرانی 4 كەس و برینداربوونی 11 كەسی دیكەی لێكەوتەوە، كە لە نێویاندا كوژرانی دوو ئەفسەری پۆلیسی فیدراڵی و برینداربوونی پێنج كارمەندی دیكە هەیە .

































































