عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی وڵاتەكەی قسەی كردوو ئاماژەی بە دانوستانەكان ئێران و ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپاییدا و لە بەشێكی قسەكانیدا لە بارەی دانوستانەكانی لەگەڵ ئەمریكا دووپاتی كردووە ” مەحاڵە بگەڕێینەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتۆن وەک پێش جەنگ 12 رۆژە، لەبەر ئەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی دوای جەنگ بەهۆی کاردانەوە و قوربانیدانەکانییەوە، فۆرمێکی دیکەی دەبێت”.
سەبارەت بە وڵاتانی ئەورووپایش روونیكردەوە ” لەگەڵ نوێنەری باڵای ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە قەتەر کۆبوومەوە و باوەڕم وایە ئەوروپییەکان زیاتر ئاگاداری دۆخەکە بوون، بۆیە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەوروپییەکان بەردەوامە، بەڵام چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکردنیان هەڵەیەکی گەورەیە کە دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر دەکات”.
هەروەها گووتیشی ” دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن دەکرێ دەست پێبکەن ئەگەر لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بن.
لە كۆتایی قسەكانیشدا گووتی ” ئەمڕۆ لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دانوستانێکی باشمان ئەنجامدا، نزیکیشین لە گەیشتن بە ڕێککەوتن”.
































































