ئەژین غەفار
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەڵێت: بەشێکی نوێ زیاد بووە بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران، کە پێویستیێکی سەرەکی بازاڕی ئێستایە.
بەرواری ٦-۹-۲۰۲٥، دکتۆر سیروان لەتیف بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی کرانەوەی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بوو. هەروەها ئاشکراشی کرد؛ بەشێکیتر زیاد بووە لە کۆلێژەکەیان بە ناوی (ڕاگەیاندنی بازاڕگەری) کە لە ئێستادا؛ بەشەکە پێویستیێکی سەرەکی بازاڕە. هەروەها گرنگییەکەی لەوەدایە بەشەکانی وێژەیی و زانستی هەدووک، دەتوانن لێی سوودمەند ببن.
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەشڵێت: لە کۆلێژەکەمان دوو بەش بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆس وەردەگرن، ئەوانیش بەشەکانی کارگێڕی کار و پەرستاریین. دکتۆر سیروان لەتیف ئاماژەی بەوەش دا: لە کۆلێژەکەمان قوتابییان بە پێنج سیستەم وەردەگیرێن، ئەوانیش سیستمەکانی زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران، دبلۆم-بەکالۆریۆس و پۆلی تەکنیکین.


































































