شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی :

زۆر كەس سەرەڕای بەكارهێنانی ڕێجیمەكانی دابەزاندنی كێش و سنوورداركردنی خۆراك هێشتا كێشیان زیاد دەكات؛ لە كاتێكدا هەندێكی تر سەرەڕای خواردنی زۆر كێشیان زیاد ناكات.
د. زرار حوسێن پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی هەناو و دڵ, دەڵێت: پێنج هۆكار هەن كە دەبنە هۆی قەڵەوی سەرەڕای كەم خواردن, یەكەمیان ئەو كەسانەی تەمبەڵی غوددەی دەرەقییان هەیە، هەروەها ئەوانەی كۆرتیزۆل لە لەشیان زۆرە واتە ڕژێنی سەر گورچیلەیان زیاد كار دەكات.هەروەها ئەگەر ئەو كەسە هۆرمۆنی سترۆجین لە لەشی زۆر بێت ئەوا بە خواردنی كەم كێشی زیاد دەكات، هەبوونی كیسی سەر هێلكەدان لە خانمان دەبێتە هۆی قەڵەوی, ئەو كەسانەی بەرگری ئەنسۆلینیان هەیە,ئەمانە هۆكارن لە زیادبوونی كێش لەو كەسانەی كەم خواردن دەخۆن.

































































