مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
ڕاگری فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ ئەنجومەنی زانکۆ پێشوەختە بڕیاری داوە کە ٦ ی ئەیلولی ٢٠٢٥، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بێت، واتە سمستەری پایزە لە ٦ ی ئەیلول، دەست پدەکات و لە ٢٥-١-٢٠٢٦ کۆرسی بەهارە دەستپێدەکات، بەشێوەیەکی گشتی هەموو شتێک زۆر بە باشی ئامادەکراوە و لە رووی رێکخستنەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن ، لە زانکۆی سیستەمێک بەکاردێت کە پێی دەگوترێت سیستەمی زانیاری قوتابی کە هەموو وردەکاریەکانی کۆرسی لەناودایە و لە ئێستادا سیستەمەکە کارایە تاوەکو ٤-٩-٢٠٢٥ قوتابی دەتوانێت خۆی تۆمار بکات.
د. کارمەند عەبدوڵا، ڕاگری فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران، دەڵێت:” زانکۆی سۆران لە پێنج فاکەڵتی پێک دێت و حەوت بەشی زانستیمان هەن لە فاکەڵتی ئاداب، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەشی زمانی عەرەبی و کوردی ، قوتابی نوێ وەرناگرن و ئەو بەشانە لە ئێستادا لە ژێر هەلسەنگاندنن، لە داهاتوودا لەوانەیە گۆرانکاری لە بەشەکان بکرێت و لەوانەیە تێکەڵی بەشی تر بکرێن.
د. کارمەند عەبدوڵا، راگری فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو :” ئەگەر لە دوو لەیەنەوە سەیری ئاستی زانستی زانکۆی سۆران بکەین، لە لایەنێک خۆمان بەراورد بە زانکۆکانی کوردستان بکەین، بە بۆچوونی من ئێمە لە زۆر زانکۆیەکانی دیکەی کوردستان باشترین و ئەو جۆرە کارکردنەی لە زانکۆی سۆران دەبینرێت لە کەم زانکۆکانی کوردستان بەدی دەکرێت و بووونی هەیە، بەڵام مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە لە ئاستی خۆمان رازی بین و چاوەڕوانی ئێمە زۆر زیاترە و بەبەردەوامیش کارمان بۆ ئەوە کردووە کە لە ڕووی کواڵێتی و زانستییەوە ئاستمان بەرزتر بکەین.


































































