دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند” سەبارەت بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ حەماس لە گفتووگۆی جددی داین”.
ئاماژەی بەوەشکرد” پەیامەکەی ئەمریکا بۆ حەماس ڕوونە و ئەگەر دەستبەجێ بارمتەکان ئازاد بکەن، شتە باشەکانیان بەسەر دێت، بەڵام ئەگەر نەیکەن، شتەکان زۆر قورس و ناخۆش دەبن بۆیان”.
ترامپ هەروەها بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو ” بڕیاری کۆتایی لەسەر پرۆسەکە لە ئەستۆی ئیسرائیل دەبێت”.


































































