بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لامین یامال ئەستێرەی بارسێلۆنا دوای تەنیا 13 رۆژ لە هاوڕێ نوێیەکەی جیابووەتەوە و هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ کچە گۆرانیبێژی راپی ئارجێنتینی نیکی نیکۆڵ نەماوە، هەردووکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شوێنەواری پەیوەندییەکەیان سڕیوەتەوە.
سەرەتای پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ئەم دووانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی نیکی نیکۆلی 25 ساڵان سەردانی بارسێلۆنا دەکات بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی لامین یامال، کە لە مانگی یۆلیۆی رابردوو تەمەنی بووە 18 ساڵ.
چیرۆکی خۆشەویستییەکەیان لە میدیاکانی ئیسپانیا تەقییەوە دوای ئەوەی نیکۆڵ لە رۆژی 10ی مانگی رابردوو لە یاریی جامی خوان گامپەری نێوان بارسێلۆنا و کۆمۆ ئامادەبوو، دواتر لە رۆژی 25ی مانگی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک خۆشەویستییەکەی نێوانیان راگەیاند.

































































