بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دەڵێ، حەفتەی داھاتوو یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و داستانی بەناوبانگی خواکوڕک لە سۆران دەکرێتەوە، ھاوکات باس لەوەش دەکات کە داستانی خواکوڕک زۆر شتی یەکلا کردەوە.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند “داستانی خواکوڕک یەکێکە لەو داستان و نەبەردییانەی ھەتا ھەتایە گەلی کوردستانی شانازی پێوە دەکات، چونکە داستانی خواکوڕک لە کاتێکدا ڕوویدا شەڕی ئێران و عێراق وەستابوو، خەڵکێک پێی وابوو ئەگەر شەڕی نێوان ھەردوو وڵات بوەستێت شتێک نامێنێ بەناوی شۆڕشی کوردی، بەڵام داستانی خواکوڕک پەردەی لەسەر ئەو بۆچوونانە و زۆر شتی دیکەش لادا و گەورەترین بەرگری لە خواکوڕک کرا.”
بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دەشڵێت “سەرۆک بارزانی ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتی داستانی خواکوڕکی دەکرد، بەدرێژایی ڕۆژانی شەڕ، سەرۆک بارزانی لەگەڵ پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕبوو، ھەر لەوێش وتارێکی میژوویی پێشکەش کردووە، سەرۆک بارزانی لەو وتارەدا ئاماژەی بە زۆر ڕووداو کردوە، یەکێک لەوانە فەرموویەتی ڕەوشەکە بەلایەکدا دەشکێتەوە و گۆڕانکاری ڕوودەدات، ھێندەی نەبرد دوای دوو ساڵ گۆڕانکاری لە عێراق و ناوچەکە ڕوویدا.”
بڵند ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد “ئێمە بە سەربەرزییەوە یادی ئەو داستانە دەکەینەوە، بەڵام بەھۆی نزیکبوونەوە لە یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، بڕیارە لە حەفتەی داھاتوو ھەردوو یادی داستانی بەناوبانگ
































































