مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
هەژار جەوهەر، بەڕێوەبەری ناحیەی پیران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە درێژەی کار و چالاکیەکانمان و لە سایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە دروشمی بەردەوام دەبین، بە ئامادەبوونی بەشێک لە هاووڵاتییانی دەڤەرەکە، پڕۆژەی پردی گوندی زەرگەتە بەگوژمەی نزیکەی 100 ملیۆن دینار کۆتای هات، كە لەژێر سەرپەرشتی قایمقامی قەزای مێرگەسۆر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە هەماهەنگی و پاڵپشتی بەردەوامی مەلا مستەفا بارزانی پڕۆژەكە جێبەجێ كراوە.
گوتیشی:” ئەم پرە دوو ناحیە لە قەزای مێرگەسۆر و قەزای سیدەکان، پێکەوە گرێدەدات و نزیکەی 30 گوند سوودمەند دەبن.

































































