مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “پەنجا و هەشت هاووڵاتیی كوردی دانیشتووی شارەكانی مەهاباد و بۆكان و پیرانشار و شنۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە بەشێكیان لە بنەماڵەی گیان بەختكردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادین، لەلایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی لەبەركردنی جلوبەرگی كوردی ڕەنگ خاكی، هەر یەكەیان سزای ٣ مانگ بەندكرانیان بەسەردا سەپێندرا.”
بەپێی زانیارییەكان، ئەو هاونیشتمانییانە پێشتر دوای ئەوەی لە زەماوەندێكدا لە شاری پیرانشار بە جلوبەرگی كوردی و جامانەوە بەكۆمەڵ دەركەوتوون و وێنەكانیان بڵاوبوونەوە، بانگی دادگای شۆڕشی شارەكە كرا بوون.
پێشتر سوپای پاسداران “جامانە”ی وەك هێمای حیزبە كوردستانییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكومەت ناساند و بەكارهێنانی لە ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزدا قەدەغە كرد.

































































