مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان، تەواوی قوتابخانەكانی سنووری ئیدارەكەی ئاگادار كردوونەتەوە كە پرۆگرامەكانی خوێندنی حكومەتی دیمەشق لە ناوچەكانیدا كاری پێ ناكرێت و هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئاژانسی نۆرس پرێس، بڵاوی كردەوە “دوێنێ چوارشەممە، ئیدارەی خۆسەر لە كۆبوونەوەیەكیاندا لەگەڵ مامۆستایان پێیان ڕاگەیاندوون كە پرۆگرامەكانی خوێندنی حكومەتی دیمەشق لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناخوێندرێن،”
نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەش كردووە كە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیارەكە بە فەرمیی بڵاو دەكرێتەوە .

































































