زاری كرمانجی :
سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە سەنتەری قەزای سیدەكان پڕۆژەیەكی گرنگ ئەنجام دەدرێت كە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان ناهێڵیت و سیمایەكی جوانیش دەبەخشێت .
عەبدولقادر ئەكڕەم سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بە ئامانجی بەخشینی سیمایەكی جوان و ڕێكخستنەوەی شەقامی سەرەكی و نەهێشتنی مەترسییەكانی وێستگەی كارەبا بۆ سەر هاووڵاتییان، سەرۆكایەتی شارەوانیمان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، هەڵساین بە دروستكردنی دیوارێكی پاڵپشت لە نزیك وێستگەی كارەبای سیدەكان.
سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، دووپاتی لەوەكردەوە،پڕۆژەكە بە گوژمەی 12 ملیۆن دینار لەسەر بوددجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران دەست بەجێبەجێ كردنی كراوە، هەموو هەوڵێك دەدەین لە داهاتووەكی نزیك تەواو بكرێت .
































































