زاری كرمانجی :
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” له یادی پیرۆزی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ردا موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ته‌واوی موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ئه‌م یاده خۆشی و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هۆی ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، له خوای مه‌زن داواکارین له یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌یامی ئاشتیخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌ری و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان و مرۆڤایه‌تیدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هه‌موومان بكات.
هه‌موو ساڵێك به خۆشی، له هه‌مووان پیرۆز بێت.
































































