شەهلا سۆفی– زاری كرمانجی :

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گرووپی ڕۆژهەڵات میدیا، مایكرۆفۆنە كراوەكەی بەردەم شی جینپینگ و ڤلادیمیر پووتین، سەرنجی ئامادەبووان و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی بۆ لای خۆی ڕاكێشا، كاتێك ئەوان بە تۆنێكی دۆستانە و گاڵتەجاڕانە قسەیان دەكرد كە چۆن چاندنی ئەندامەكانی جەستە دەتوانێت وات لێبكات بۆ هەمیشە بژیت.
گفتوگۆكە لە پەراوێزی نمایشێكی سەربازیدا بوو. وە لەكاتێكدا پووتین و شی پێش سەركردەكانی تری جیهان ڕۆیشتن بۆ سەكۆیەك لە گۆڕەپانی تیانان مێن، دەنگی وەرگێڕەكەی پووتین هات كە بە زمانی چینی دەیگوت: “بایۆتەكنەلۆژیا بەردەوام لە گەشەكردندایە.”
پاشان بۆ ماوەیەك بەشێك لە گفتوگۆكە نەبیسترا تا وەرگێڕەكە گوتی “دەتوانرێت ئەندامەكانی مرۆڤ بچێنرێن، تا زیاتر بژیت، گەنجتر دەبیت، هەر بۆیەش دەبیتە نەمر.”
هەرچەندە شی سەرۆك كۆماری چین لە چاوی كامێراكانەوە دوور بوو، بە زمانی چینی وەڵامی دایەوە و گوتی “هەندێك پێشبینی دەكەن لەم سەدەیە دا مرۆڤ بتوانێت تا ١٥٠ ساڵ بژی.”
































































