ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت، بەردوامە لە دابەزینی زیاتر هۆکارەکەشی بۆ هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس دەگەڕێتەوە.
پێنجشەممە ڕۆژی ٤ی ئەیلول یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ٢٧ سەنت دابەزی و بە ٦٧ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە جۆرەکانی دیکەی نەوتیش، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ٢٨ سەنتی دیکە دابەزی و بە ٦٣ دۆلارو ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ ٣ی ئەیلول، نرخەکانی نەوت بەهۆی چاوەڕوانییەکان بۆ زیادکردنی خستنەڕووی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەسەوە بەڕێژەی ٢٪ دابەزی.
هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس بڕیار لەسەر زیادکردنی خستنەڕووی نەوت دەدەن ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە دابەزینی زیاتر.

































































