مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

میدیاكاتی توركیا بڵاویان كردەوە، داواكاری گشتی لە شاری ئیستەنبوڵی توركیا لەلایەن گەنجێكەوە كوژرا .
ئێرجان كەیهان ی تەمەن 58 ساڵ، داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ كاتژمێر 9:15ی شەوی ڕابردوو، لە چێشتخانەیەك لە ناوچەی چەكمێكۆی لەلایەن گەنجێكی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی مستەفا جان گوڵ بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەر و قوڕگی بڕ دراوە.
شایەتحاڵەكان بۆ میدیاكانی توركیا باسیان كردووە، كە بكوژەكە لە چێشتخانەی یەشیل ئۆبا ئەت مانگال كاری كردووە كە خاوەنەكەی داواكاری گشتی بووە و پێشتر لە كارەكەی دوورخستووەتەوە، هەر ئەمەش وای لە گەنجەكە كردووە پەنا بۆ كارێكی لەم شێوەیە ببات .
هەفتەی ڕابردووش لە كافتریایەكی هەمان ناوچە، سەرۆكی یانەیەكی وەرزشی توركیی لەلایەن كەسێكەوە بە دەمانچە هێرشی كرایە سەر و كوژرا .

































































