ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی، ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکات و دەڵێت”کۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە”.
ئەم شارەزایەی کەشناسی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند” بە گوێرەی مۆدێلەکانی کەشوهەوا ئەگەر هەیە لە رێکەوتی ١٠ی ئەیلوول کە دەکاتە کۆتای هەفتەی ئایندە یەکەم نزمەپاڵەپەستۆی ئەمساڵ لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست دروستببێت”.
ئەو شارەزا کەشناسییە ئاماژە بە کاریگەری ئەو گۆڕانکارییە دەکات و دەشڵێت” ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە کاریگەری دەبێت لەسەر وڵاتانی ناوچەکە بەنزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و هەروەها بارانبارینی مامناوەند لەسەر ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای وڵاتی تورکیا و بارانی بەخوڕ و لافاویش لە ناوچەکانی باکوری تورکیا و باکوری کوردستان”.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش ئاراس جەبار دەڵێت” کاریگەریەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەبێت و لەو ماوەیەدا گەرما زیاتر بەرەو کەمبوونەوە ئەچێت لەگەڵ هەل و مەرجی گونجاودا ئەگەری بارانێکی کەمیش ئەبێت لە شوێن و ناوچەدا بەتایبەت”.

































































