زاری كرمانجی-سۆران:
بەمەبەستی درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون شاندێكی وەزارەتی شەهیدان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆرانیان كرد.
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە پێناو زیاتر خزمەتكردن بە خانەوادەو كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان، شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان سەردانیان كردین، دوای كۆبوونەوەی نێوانمان باس لە درووست كردن و پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بە خانەوادەو كەس و كاری شەهیدانی ئیدارەی سۆران كرا”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” بۆ درووستكردنی ئەم یەكە نیشتجێبوونانە و تەرخانكردنی زەووی گونجاو، گفتگوگۆ لەگەڵ ئیدارەی سۆران و سەرۆكایەتی شارەوانییەكان دەكرێت، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خانەوادەی ئەو شەهیدانە درووست بكرێن كە تا ئێستا لە وەرگرتنی خانوو سوودمەند نەبوونە یەكەی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت.