مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بە پێی هەواڵی ئاژانسێكی ئێرانی، هەفتەی داهاتوو سەرۆككۆماری ئێران بە سەردانێك دەگاتە نیویۆرك .
ئاژانسی ‘ئەخباریە عاجلە’ی ئێرانی بڵاوی كردەوە “مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران بە یاوەری شاندێكی باڵای وڵاتەكەی، سەردانی نیویۆرك دەكات،”
ئامانج لەو سەردانەی پزیشكیان هەر وەكوو ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ كردووە، بەشداریكردنە لە 80 مین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك و هەروەها ئەنجامدانی گفتوگۆیی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ سەركردەكانی سێ وڵاتی ئەورووپی (ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا) كە بەنیازن میكانیزمی سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێران چالاك بكەن،”
دەشڵێت “بەپێی میكانیزمەكە، دەكرێت سزاكان لە ماوەی كەمتر لە 30 ڕۆژدا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دوای تەواوبوونی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایش.”

































































