ن. ئاڤان قاسم
ناساندنێك بۆ بیركردنەوەی ڕەخنەیی، كە بریتییە لە بیركردنەوەی ئەو ڕەنگدانەوەی كە دەبێتە هۆی بڕیاردان لەسەر ئەوەی كە باوەڕت چییە یان چی بكەین. چالاكیەكی دەروونییە كە تاكێك ئەنجامی دەدات كاتێك ڕووبەڕووی دۆخێك دەبێتەوە كە پێویستە بڕیار بدات یان بۆچوونێك دەرببڕێت. ئەمەش بە خستنەڕووی زانیاری و داتاكان بۆ تاقیكردنەوەی عەقڵانی و لۆژیكی/باوەڕ پێكراو بۆ دامەزراندنی بەڵگە یان بۆ دەستنیشان كردنی ئاماژەكان ئەنجام دەدرێت.
كەواتە بیركردنەوەی ڕەخنەی لەلایەن تاك چەشنی چاڵاكێك ئەنجام دەدرێت، كە لە ئەنجامی دروست بوونی كاریگەریی ژینگەی دەرەوە و دیاردەكانی تاك لۆژیكییانە توانی بڕیار دان و بیركردنەوە ڕەخنەیەكەی بەیان دەكا، بەمەبەستی چارەسەر كردنی یان گەشەپێدانی…
بیركردنەوەی ڕەخنەیی ستراتیژی/هونەری بەڕێوەبردنی نییە، هەروەك چۆن چارەسەركردنی كێشە یان بڕیاردان، چونكە لە كۆمەڵێك پرۆسە و میتۆد/شێوازێك پێك نایەت كە بتوانرێت بۆ چارەسەركردنی دۆخێك بە ڕێككەوت بەكاربهێنرێت. بەڵكو كۆمەڵێك پرۆسە یان كارامەیی تایبەتە كە دەتوانرێت بە تاك یان بە تێكەڵ بەكاربهێنرێت، بەبێ ئەوەی بە هیچ فەرمانێكی دیاریكراوەوە پابەند بكرێن.
توێژەران (ئۆدێل و دانیێڵز )تواناكانی بیركردنەوەی ڕەخنەیی لە سێ بەشدا پۆلێن دەكەن: توانای بیركردنەوەی ئیندێكتیڤ، توانای بیركردنەوەی لێبڕین. توانای بیركردنەوەی هەڵسەنگاندن.
پێوەرەكانی بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە ڕوون نییە ئەگەر دەستەواژەكە ڕوون نەبێت، ناتوانین لێی تێبگەین، ناتوانین مەبەستی قسەكەرەكە بزانین و ناتوانین بە هیچ شێوەیەك حوكم لەسەری بدەین.
لۆژیك، تایبەتمەندییەكی گرنگی بیركردنەوەی ڕەخنەیی، بەو مانایەی كە لۆژیكی بێت لە ڕێكخستن و بەستنەوەی بیرۆكەكان بە شێوەیەك كە ببێتە هۆی مانایەكی ڕوون یان ئەنجامێكی ڕوون لەسەر بنەمای ئارگیومێنتە مەعقولەكان. بۆ هەڵسەنگاندنی لۆژیكی بیركردنەوە… .
بیركردنەوە و پەیوەندیی بیركردنەوە بە كولتوور،
بەكارهێنانی هێما، وێنە، یان گراف، و سەلماندنی دروستی چارەسەرەكە.
كەواتە ئەو چالاكییەی تاك لە ڕای كردنی ژیانی ئەنجامی داوە و لەگەڵ ئەو بیروباوەڕەی كە هەبووە دەربارەی ژیان ئاین سروشت مرۆڤایەتی… هتد پەسەندكردن و پەسەند نەكردنی و بریاڕدان لەبارەیانەوە بۆتە ڕاێلك بۆ بەستنەوەی فكرەی تاك بە ژینگەی دەرەوەی خۆی، …
بیركردنەوەی لۆژیكی و زانستی دەست بە گەشەكردن دەكات. ئەوان سەرنجیان لەسەر گەڕان و كارامەیی ئیستدلال و لێبڕین و دەستنیشانكردنی پەیوەندییەكان لەناو ناوەڕۆكی بابەتەكانی ئەكادیمیدایە.
هەر سەرنجێك كە لەسەر بنەمای بونیاد نان و پەرەپێدان و بەلگەوە لەلایەن تاك مەیسەر كرا ئەوە دەچێتەوە زۆنی بیركردنەوەیەكی لۆژیكی و زانستی ، پێچەوانەی ئەمەش ڕووخێنەر و بێ ئامانج خۆی نیشان دەدات….
ئەمڕۆ ئەم بابەتە لە لایەن فەیلەسوف و سایكۆلۆجیستەكانەوە تا ئەوپەڕی كاری لەسەر كراووە و گەیاندراوەتە ئاستێك ئیدی بووەتە چەمكێكی ئاڵۆز. لێرەدا، دوو لە قوڵترین پێناسە مۆدێرنەكان ڕیزدەكەین:
“بیركردنەوەیەكی بەجێی و كاردانەوەییە لەپێناو جەختكردنەوە لەسەر بڕیارێكی دروست لەسەر باوەڕت یاخود كردارت.”
“چۆنێتی بڕیاردانە لەسەر ئەوەی چ شتێك ڕاستە و ئەبێ بەچی ئەركێك هەستیت.”
لەم چەمككانەی سەروە، لەبارەی بیركردنەوەی ڕەخنەیی، كە ئاشكرایە ئەم كردەیە پەنجە دەخاتە سەر تەندروست بوونی بیركردنەوەی تاك لە بڕیادان و پەسەندكردنی دیاردە و دۆخی ژینگەی خۆیی و لەهەمان كاتدا ڕەتكردنەوەیان ، ئەمەش دوای ئەوە گەنگەشەیی نیوان خۆی و بیركردنەوەكانی بڕیاری لەسەر دەدرێت ، كە دەزانی چ شتێك لە ئاست هێزی خۆیەتی و ئەتوانی ئەركی لەئەستۆ بگرێ، یان دووپاتكردنەوەی ڕاستی و دروستی بیروباوەڕێك یان كردارێك… .
بیركردنەوەی ڕەخنەیی گرنگە، چونكە بابەتی گەردوونییە و لە بواری ئابووری و سیاسی و زانستی بەهادارە…
بیركردنەوەی ڕەخنەیی لە هەموو كایەكانی ژیاندا پەرەی پێدراوە. بەڵام زۆربەی بەشەكانی ئەم كایە خزێنراونەتە ناو خوێندنگاكان، كە هەر ئەمەش كارە دورستەكەیە! بیركردنەوەی ڕەخنەیی هەر لەوەدا ناوەستێت بیركردنەوەمان ڕوون بێت، بەڵكو دەبێت بیر لە بار و پێگە و بوونی خۆشمان بكەینەوە.
واتا پێگەی خۆت لە ئاست بیروباوەڕەكانتەوە بێت و هاوسەنگی یان بكەی…
بیركردنەوەی ڕەخنەیی زیاتر لەو پێشەییە كە لە داهاتوو بەدەستی دەهێنی ڕەنگ دەداتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی كە تۆ لەم وێستگەیەی ژیانت زیاتر بیركردنەوەی ڕەخنەی نەشونما دەكەیت و زیاتر پێگەیشتووتر دەبیت….
ئەو كەسی خاوەنی بیركردنەوەییەكی ڕەخنەییە، دەتوانێت لە پەیوەندی نێوان بیرۆكە و ئایدیاكان تێبگات وپرس و ئارگیومێنتەكانی لەسەر بنەمای بەڵگەهێنانەوە بەڕێوەبەرێت، هەروەها دەتوانێت لەكاتی سەلماندنی شتێكدا دركی هەڵەكانی بكات.
دیاریكردنی ئامانجەكان لەلایەن كەسی بیركەرەوەی ڕەخنەی ئەو كاتە دروستە دەبێت، كە دەیەویت بزانێت ئەو شتەی ئەو هەوڵی بەدەستهێنانی بۆ دەدات چییە؟!
بەسوود وەرگرتن لە سەرچاوە (و.س.اليوت، ملاحظات نحو تحريف الثقافة، ترجمة شكري عياد)


































































