ئەمرۆ چوارشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2025، لەگەڵ مووچە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت لە رێگەی هەژماری من دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش، ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی تەممووز ‘8’ وەردەگرن،
بڕی هاوکارییەکە 181 هەزار دینارە، هەروەها ئەو پێشمەرگانەی هەژماری منیان نیە سبەی هاوکارییەکە لە بانک وەردەگرن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە مانگی ڕابردوو، نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانانیان وەرگرت، ئەوانەشی هەژماری منیان نەبووە، لەڕێگەی بانکەوە وەریان گرتووە.

































































