زاری كرمانجی-رواندز:
به‌شی پۆلیسی ڕواندز، بە هاوكاری پۆلیسی قەزای كۆیە، ئافره‌تێكیان ده‌ستگیر کرد كه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی چه‌ند دزییەکی جۆراو جۆر.
بەپێی هەواڵێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، ئاماژە بەوەكراوە: ” لە بەروار 28 ـی 9ـی 2022 له‌لایه‌ن دوو هاووڵاتی هه‌ریه‌ك له نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رواندز و بنكه‌ی پۆلیسی وه‌رتێ، ئاگادار كراینه‌وه له هه‌بوونی دوو حاڵه‌تی جیاوازی دزی كردن له قه‌زای ڕواندز و شارۆچكه‌ی وه‌رتێ.
دواتر سكاڵایان تۆماركرد، كه یه‌كێكیان بڕی شه‌ش ملیۆن و سه‌د و سی هه‌زار دیناری عێڕاقی لێ دزرابوو، ئەوەی دیكەشیان هه‌زار و هه‌شت سه‌د دۆلاری ئه‌مریكی، له‌گه‌ڵ یه‌ك ملیۆن دیناری عێڕاقی.
دادوەری لێکۆڵینەوەی رواندز، بڕیاری دا به دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران و ده‌ستگیركردنیان به‌پێی ماددی 446 له یاسای سزادان، دوای چاودێری و به‌دواداچوون بەهەماهەنگی لەگەڵ نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانرا تۆمه‌تبار بناسرێت و شوێنه‌كه‌ی دیاری بكرێت كه دانیشتووی قه‌زای كۆیه بوو”.
بەهەماهەنگی له‌گەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه توانرا تۆمه‌تبار به‌ناوی ( س . س . ص ) ده‌ستگیر بكرێت و ڕه‌وانه‌ی سۆران بكرێتەوە. دوای لێكۆڵینه‌وه تاوانبار دانی نا به ئه‌نجام دانی هه‌ردوو تاوانەکەی و چه‌ندین تاوانی تری دزیكردن له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌پێی ماددەی 446 له یاسای سزادان به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه”.