وەرگێڕانی لە فارسیەوە: ئەژین غەفار
لەسەر داواكاری و پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ناوی گوندەكانی سنووری جوگرافی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لادەبرێن و لە كوردییەوە دەكرێن بە فارسی.
بەپێی ڕەوشنووسێكی یاسایی كە بەرواری دەركردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۳٨، واتە ۲٨ـی ٨ـی ۱۳۱۷ـی ڕۆژمێری كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕەخنە لەوە دەگرێت كە ناوی ناحیەی گۆرگان و بەشێك لە گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان نامۆ و بێگانەن لە فەرهەنگی زمانەوانی فارسی.
ڕەشنووسەكە پێشنیاری ئەوە دەكات ناوە كۆنەكان قەدەغە بكرێن و ناوی فارسی نوێ لە ناوچانە بنرێن. هەروەها ئەوەش ڕادەگەنێت: تا ئێستا ٦٤ ناوی ئەو دەڤەرانە، بۆ ناوی فارسی گۆڕدراون.
ئەو ڕەشنووسە لە ساڵی۱۹۳٨، بڕگەی ٨۹، ژمارە ۲٨٦٥۲ یاسای وڵاتی ئێران، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەركراوە.

































































