ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی ( وشە) ئاماژەی بەوەداوە ، رێككەوتن لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوە تا لە ماوەی ئەم مانگەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژاردرێت.
هیوا گەیلانی گووتوویەتی ” لە ماوەی رابردوو هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆ بوونەوە و بڕیاریان دا لەم مانگە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرن، بۆیە ئومێدی زۆرمان هەیە بەو رێككەوتنەی كراوە، لەم مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆ بێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بێتە هەڵبژاردن.
روونی كردۆتەوە” پارتی ئامادەیە و پابەندە بەو رێككەوتنەی كراوە، رێككەوتنەكەش تەنیا لەبارەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لەم مانگە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرن و پارتیش پابەندی ئەو رێككەوتنەیە”.

































































