ئەمڕۆ سێشەممە 2-9-2025، مەسعوود پێزێشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکاریی ئێران و تورکیا كرا، کە بڕیارە لە تاران بەڕێوەبچێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵەی تەنسیم ئەردۆغان ڕایگەیاندووە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەرپرسی ئەو کۆبوونەوەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی دایە.
لە میانی دیدارەکەدا، پێزێشکیان بە ئەردۆغانی گووتووە هیوادارم بە زووترین کات سەردانی ئێران بکەیت.

































































