ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی كردەوە، لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ دیلمان ئەحمەد لە هەبوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەران.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری شۆڤرلێت ئۆپترا بووە و لەسەر ڕێگای كەمەربەندی زارگەلی-كاولۆكان نزیك ناوچەی پیشەسازی لە ڕێگا لایدا و لە ئەنجامدا وەرگەڕا، وێڕای زیانی ماددی شوفێرەكە بریندار بوو.

































































