زاری كرمانجی-سۆران
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2-9-2025 لە هۆڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامان و نوێنەری داگا و نوێنەری ئیدارەی سۆران، 14مین كۆنفڕانسی سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران سازكرا.
لە كۆنفڕانسەكەدا 7 كەس خۆیان پاڵاوت بۆ سەرۆك و دەستەی كارگێڕی سەنتەر لە ئەنجامدا بەپێی بەدەستهێنانی ڕێزبەندی زۆرترین دەنگ 5 كەس وەك سەرۆك و ستافی دەستەی نوێی كارگێڕی سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران دەستنیشان كران.


































































