دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    سەرۆکی حکوومەت سەردانی ماڵی شەهید وەیسی شێروانیی دەکات

    35 ساڵ بەسەر داستانی كۆڕێ تێدەپەڕێت

    35 ساڵ بەسەر داستانی كۆڕێ تێدەپەڕێت

    ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر و ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

    حەج و عومرەی هەرێم: بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاتی گەشتی حاجیان نادیارە

  • عێراقی
    دەوڵەتی یاسا بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکات

    زمانی کوردی بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنیی ‘ئەسیکۆدا’ زیاد دەکرێت

    عێراق … بڕیار لە سێدارەدان بۆ 11 كەس درەچوو

    مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بۆ ماوەی دوو هەفتە هێرشەکانیان راگرت

  • جیهانى
    هەواڵگریی ئەمریكا : چین بارێكی نوێ لە “سیستەمی بەرگریی ئاسمانی” پێشكەوتوو رادەستی ئێران دەكات

    ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە هەلكشاندایە

    كوێت دەڵێت سەرەڕای ئاگربەست؛ ئێران هێرشی كردووەتە سەر وڵاتەكەی

    رۆیتەرز: ئیدارەی ترەمپ مۆڵەتی کڕینی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتان درێژ دەکاتەوە

  • وتار
    لە منداڵییەوە لەژێر بۆردووماندا… و ئێستا نیوەی تەمەنم بەرێكرد ئەم بەزمە هەر بەردەوامە

    ڕۆژهەڵاتی كوردستان ؛ ستراتیژی نیشتمانسازی لە نێوان هاوكێشە هەرێمییەكان و ئەركی مێژووییدا

    ڕەهەندە یاسایی و ئەمنییەكانی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان

    شەڕفرۆشتن بە كوردستانێكی ئاشتیخواز

    کوردستانی خۆڕاگر لە نێو عێراقێکی بارمتەکراو

    بارزانی بۆچی رێبەرێ نەتەوەیی یە؟

    بارزانی بۆچی رێبەرێ نەتەوەیی یە؟

    شەڕفرۆشتن بە كوردستانێكی ئاشتیخواز

    عێراق له‌ فۆرمی فیدڕاڵییه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی میلیشیایی وداهاتوویه‌كی تاریك

  • ڕاپۆرت
    ئه‌گه‌ر ئێران كێبله‌كانی ئینتەرنێتی ژێر ده‌ریایی ببڕێت جیهان چی به‌سه‌ر دێت؟

    ڕۆڵـی كـورد لـە شـۆرشـی 14ـی تـەمـمووزی 1958

    ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر كۆڕەوی باشووری كوردستان تێپەڕدەبێت

    ئەمڕۆ ساڵیادی لە دایكبوونی باوكی نەتەوەی كورد “بارزانی نەمر”ـە

    ئافرەتانی ئیدارەی سۆران، داوای پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دەکەن

    داڕشتنی چوارچێوە و ئاراستەی نوێی سیاسەتی عەرەبی لە چارێكی ئەم سەدەیە

  • دیمانە
    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

    بەرپرسی لقی 10ـی پارتی لە سۆران: پارتی حزبێکە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

  • ئابوورى
    نرخی زێڕ بەرز بوویەوە

    نرخی زێڕ بەرز بوویەوە

    بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز قەیرانێکی سەختی سووتەمەنی فڕۆکە ئەوروپای گرتووەتەوە

    وەزارەتی دارایی: ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت

    بەرهەمهێنانی کارەبا و غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە

  • وەرزشی
    ریال مەدرید یەکسانبوو و زیاتر لە نازناوی لالیگا دوورکەوتەوە

    ئارسیناڵ چاوی لە نازناوە و لیڤەرپوول دەیەوێت لە گێژاوی ئەنجامی خراپ بێتە دەرەوە

    دێربیی کەتەلۆنیا.. بارسێلۆنا دەیەوێت زیاتر لە بردنەوەی لالیگا نزیک ببێتەوە

    لە ئاستی کوردستان خولێکی تۆپی پێ لە ڕواندز دەکرێتەوە

  • تەندروستى
    سوودە تەندروستیەکانی ڕێواس

    سوودە تەندروستیەکانی ڕێواس

    پیاوێك لەهیندستان لە پشكنینەكانیدا شتێكی نامۆ بینرا

    سوودەكانی چەوری ئاژەڵ

    سوودەكانی چەوری ئاژەڵ

    هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی گەڕی

    هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی گەڕی

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات

    هاتووچۆ لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سنووردارە

    هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

  • هەمەڕەنگ
    کاتە زێڕینەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ؛ بۆچی بەیانیان زوو باشترین کاتە؟

    كەشی 24 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە

    كەشی 24 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە

    ڕێژەی باران بارین لە قەزایەكی دیكەی ئیدارەی سۆران بەرزدەبێتەوە

    نرخی دۆلار و بەهای زێڕ دابەزی

    نرخی دۆلار و بەهای زێڕ دابەزی

  • هەفتەنامە
    ئەگەر جۆری خوێنی هەڵە بدرێت بە نەخۆش چی بەسەر جەستەدا دێت

    پێوەرە زانستییەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ تووشبووانی نەخۆشییە دەروونی و عەقڵییەکان

    لە هەولێری پایتەخت پەردە لەسەر نهێنیەکی گەورەی مێژوویی لادەدرێت

    بازدانی ژەمی پارشێو کۆئەندامی بەرگری لاواز دەکات

No Result
View All Result

Home دیمانە

جەمال دۆلەمەری،پێشمەرگەیەك لە پۆڵا

3 ساڵ له‌مه‌وپێش
جەمال دۆلەمەری،پێشمەرگەیەك لە پۆڵا
26
VIEWS
Share on Twitter

بۆ پارێزگاری لە كوردستان بە تانك خۆی بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش كێشا

ئامادەكردنی – گولستان بەهجەت
لەگەڵ بیستنی ئەو رووداوە، راستەوخۆ دیمەنی نێو فلیمێكی رامبۆم بیرهاتەوە، كە لە دووا ساتەكانیدا دەبێتە شۆفێری تانك و خۆی بە كۆپتەرێك دادەكێشت، بەڵام لە راستیدا ئەمە دیمەنێكی هونەری نێو فلیمە و دوورە لە راستی، كە بە كۆمپیوتەر و كەرەستە تایبەتەكانەوە رێكخراوە، تەنها بۆ زیاتر بەدەست هێنانی خەڵات و زۆرترین بینەر، لەكاتێكدا لە كوردستان ئەم رووداوە بە شێوەی راستی و لەسەر دەستی پێشمەرگە روویدا.
لەكاتی شەڕی سەپێندراوی داعش بۆ كوردستان پێشمەرگە بەهەموو هێزێكەوە بەرگریان كرد و دەیان داستانیان تۆمار كرد، بەجۆرێك دەشێ هەزاران بەڵگەنامەی دیكۆمێنتاری و فلیمی لەسەر بەرهەم بهێندرێت، یەكێك لە داستانەكانی شەڕی داعش كە لە نێو هەموو كوردستان و هەتا بەشێك لە راگەیاندنەكانی جیهان دەنگی دایەوە و باسی لێوەكرا، رێگەگرتن بوو لە گەیشتنی تانكەرێكی تی ئین تی رێژكراو لە لایەن داعشەوە بۆ ناو هێزەكانی پێشمەرگە، كاتێ لەلایەن پێشمەرگەیەك كە شوفێری تانك بوو خۆی پێداكێشا و رێگەی لە شەهیدبوونی دەیان هاوسەنگەری دیكەی خۆی گرت.
جەمال محەمەد ساڵح، لە فەرماندەیی هێزەكانی پیشتوانی 1 ئەرك دەبینێت، ئەو دانیشتووی گوندی شێتنێی سنووری قەزای مێرگەسۆرە و خێزاندارە.
ئەو جگە لە ئەركی پێشمەرگایەتی خەریكی كاری رۆژانەیەتی، لە ماڵەكەی خۆی باسی ئەو رۆژ و رووداوەی بۆ كردین كە لە پێناو پاراستنی گیانی هاوسەنگەرەكانی دەستبەرداری گیانی خۆی بوو.
جەمال گووتی ” دوای ئەوەی نزیكی گوندێك بووینەوە رزگاری بكەین لە دەست تیرۆرستانی داعش، لە رێگەی بێتەلەوە ئاگادار كراینەوە تانكەرێكی گەورە بەرەو رووی هێزەكانی پێشمەرگە دێت، كاتێ چاودێریمان كرد بینیمان بەرەو رووی ئێمە دێت، زیاتر لە 350 پێشمەرگە لەو شوێنە بوون، ئەگەر بگەیشتبایە نێو ئەو هێزە بە دڵنیاییەوە زیانێكی زۆری گیانی لێدەكەوتەوە، بە تایبەتی ئەگەر ئەو تانكەرە بۆمب ڕێژكراو بێت، بۆیە زۆر تەقەمان لێ كرد، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر بە وردی دژە تانك بڕی لێدرا بوو، هیچ فیشەك و (ئار بی جی) كاری لە تانكەرەكە نەدەكرد و هەر دەهاتە پێش و زۆری نەمابوو بگاتە نێو هێزەكانی پێشمەرگە، كاتی ئەوەش نەمابوو بڵاوە بەو هێزە زۆرە بكەین، چونكە تانكەرەكە خۆی گەیاندە سەر رێگەی سەرەكی و بە خێراییەكی زۆر بەرەو رووی ئێمە و هێزەكانی پێشمەرگە دەهات، ئیتر لە وەستاندنی نائومێد بووین، هەر چی تەقەمان لێ دەكرد نەدەوەستا و لە كار نەدەكەوت”.
جەمالی فیداكار كە بەهۆی تەقینەوە بەهێزەكەی ئەو رۆژە پەردەی گوێی زیانی بەركەوتووە و وەك جاران نابیستێت، هەروەها روخساریشی ئاسەواری سووتانی ئەو رۆژەی پێَوە دیارە، بەدەم هەناسەیەكی قووڵەوە بۆ زاری كرمانجی دەدوا و گووتی ” كە ئاوەڕم دایەوە و ئەو هەموو هاوسەنگەرم بینی كە زۆریان نەماوە تووشی كارەساتێكی مەزن بن و شەهید یا برینداریان لێ بكەوێتەوە ، تەنها بیرم بۆ ئەوە چوو، هەر چۆنێك بێت رێگە لە گەیشتنی ئەو تانكەرە بگرم، لەبەر ئەوەی شوفێری تانكم، تانكەكەم بە ئاڕاستی تانكەرەكە خستە جوولە و لوولەی دەبابەشم ئامادە كرد، تۆپێكم تەقاند بەری نەكەوت، لەبەر كەمی مەودای نێوانمان زانیم فریای تۆپی دووەم ناكەوم، بۆیە سەیرێكی ئەو رێگایەم كرد كە تانكەرەكە پێدا دێت لە شوێنێكی نزیك، رێگاكە دەكەوتە نێوان دوو تەپۆڵكە، واتە ئەگەر خۆم بگەیاندبایە ئەو شوێنە مەجالی ئەوەی نەدەبوو تێبپەڕێت، یا خۆی بە تانكی من دەكێشا یا ناچار دەبوو بچێتە سەر گردەكان و وەردەگەڕا، بۆیە بە خێراییەكی زۆر تانكم لێخووڕی، ئەو كات دوو هاوسەنگەری دیكەم لەگەڵ بوون، داوام كرد خۆیان فڕێ دەنە خوارەوە و پاشەكشە بكەن تا رزگاریان بێت ئەوانیش وایان كرد، من بەرەو رووی تانكەرەكە چووم”.
لێرەوە لە قسەكردن وەستاندم و پرسیارم لێ كرد، ئەو ساتەی بەرەو رووی تانكەرەكەی داعش دەچووی بیرت لە چی دەكردەوە؟، جەمال ساتێك بیری كردەوە و گووتی ” ئەو دەم شەهید بوونم هەڵبژارد و بە خۆم دەگووت ئیتر گەڕانەوەم نییە بۆ لای ماڵ و منداڵ و كەس و كارم، وێنەی هاوسەر و منداڵەكانم هاتنە بەرچاو، وێنەی باوكی پیرم بە گۆچانەوە، بەڵام خۆم رادەستی چارەنووس كرد، مردن و ژیان بەدەست خودایە، شەهید بوونێكیش لە پێناو نیشتمان و رزگار كردنی گیانی دەیان پێشمەرگەی كوردستان بێت، هەزاران ژیانی بەقوربان بێت”.
شوفێری تانك گووتی ” تەنها چەند مەترێك مابوو لەگەڵ تانكەری تی ئێن تی رێژكراوی داعش بەر یەك بكەوین، بیرم لەوە كردەوە تەواوی ئەو شوێنانەی دەشێ ئاگری تەقینەوەكە لێ بێتە ناو تانك بگرم، خێرا وام كرد، خۆشم لە ناو تانك بە توندی بە سووكانەوە گرت، تا بەهۆی گوشاری بەر یەك كەوتنەوە پارێزراوتر بم، هەر چەند شەهید بوونم بۆ خۆم دانا بەڵام دواجار گیان شیرینە”.
ساتی تەقینەوە مەزنەكە:
جەمال محەمەد ساڵح، پێشمەرگەی ئازای نیشتمان كە نموونەی هەزاران پێشمەرگەی دیكەی گیان فیدای كوردستانە، باسی ساتی بەریەككەوتنی تانك و تانكەری تەژی لە تەقینەوە كرد و گووتی ” چاوەڕێی ئەوەم دەكرد شتێكی مەزن روودەدات و ئێستا ئاگر و ئاسنم بەسەر دەبارێت، ئێستا جەستەم رووبەڕووی پارچە پارچە بوون دەبێتەوە، لە ژێر لێو و هەندێكجاریش بە دەنگی بەرزەوە نزام دەكرد، لە ناكاو دەنگ و دووكەڵ و ئاگر و زەبری بەر یەككەوتنی تانك و تانكەر پێكەوە لە نێو تانك بڵاو بوویەوە، ئیتر نازانم چی روویدا، گوێم لە هیچ نەدەبوو، هیچم نەدەبینی، مێشكم بە هۆی دەنگە زۆرەكەوە كاس ببوو، ویزە ویزێكی لێدەهات دەمگووت ئێستا مێشكم دەتەقێت، چەند خوولەكی پێچوو بیرم كردەوە خێرا دەرگای تانك بكەمەوە و بچمە دەرەوە، كە چوومە دەرەوە، بینیم تانكەرەكەی داعش پارچە پارچە بووە، هاوسەنگەرەكانم بە راكردن بۆ لام دێن، ئێتر هیچم بیر ناهێتەوە، ئەوەندە نەبێت لە نەخۆشخانە چارسەریان بۆ كردم”.
ئەو پێشمەرگەیە هێشتا كاریگەرییەكانی ئەو تەقینەوەیەی بەسەرەوەیە، بەڵام زۆر دڵخۆشە بەوەی ئەو جارەش رزگاری بووە و ئێستا لە ناو ماڵ و منداڵ و كەس و كارییەوە ژیان بەسەر دەبات، لەوەش دڵخۆشتر ئەوەیە، خۆی و چەند لە هاوسەنگەری دیكەی، رۆڵێكی سەرەكییان هەبوو لەوەی گیانی دەیان پێشمەرگەی هاوسەنگەریان رزگار كرد، هەر ئەو پێشمەرگەیش بووە هۆی ئەوەی نموونەیەك لە ئازایەتی پێشمەرگە لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆرستان لە جیهان بڵاو ببێتەوە و كەناڵەكانی راگەیاندنی جیهانی بە بایەخەوە باسیان لێوە كرد، ئەمە جگە لە كەناڵەكانی ناوخۆیی.
جەمال محەمەد ساڵح، یەكێك لە پێشمەرگەكانی كوردستان و لە فەرماندەیی هێزەكانی پیشتوانی 1 ئەرك دەبینێت، ئەو لە كۆتایی قسەكانیدا گووتی ” هەر كاتێك كوردستان پێویستی بە من بێت وەك باوك و باپیرانمان ئامادەیی فیداكارین، پێشمەرگایەتی و پاراستنی كوردستان لە خوێنمان دایە و پشتا و پشت بۆمان هاتووە”.

Previous Post

پێشمەرگە لە هەناوی میللەتێكی ستەمدیدە لە دایكبووە

Next Post

پۆلیسی رواندز ئافرەتێکی به‌هۆی دزی كردن دەستگیرکرد

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
هاوکاریی دارایی سەرۆکوەزیران بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەکرێت

نیسان 6, 2026
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
هەواڵگریی ئەمریكا : چین بارێكی نوێ لە “سیستەمی بەرگریی ئاسمانی” پێشكەوتوو رادەستی ئێران دەكات

هەواڵگریی ئەمریكا : چین بارێكی نوێ لە “سیستەمی بەرگریی ئاسمانی” پێشكەوتوو رادەستی ئێران دەكات

نیسان 11, 2026
ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە هەلكشاندایە

ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە هەلكشاندایە

نیسان 11, 2026
كوێت دەڵێت سەرەڕای ئاگربەست؛ ئێران هێرشی كردووەتە سەر وڵاتەكەی

كوێت دەڵێت سەرەڕای ئاگربەست؛ ئێران هێرشی كردووەتە سەر وڵاتەكەی

نیسان 11, 2026
نرخی زێڕ بەرز بوویەوە

نرخی زێڕ بەرز بوویەوە

نیسان 11, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ