فه‌ریق روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف گووته‌بێژى پێشووى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، وڵاتانی عەرەبی و هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكە كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، چیتر شیعه لە لووتكەی دەستڵاتی عێراق نه‌بێت، بۆ ئه‌م پڕۆژهیەش قسه له‌گه‌ڵ كورد و سوننه و ته‌نانه‌ت شیعه‌كانیش كراوه.
شه‌وى رابردوو یه‌كى ئهیلوول، فه‌ریق روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ره‌شید كردووه و له دیمانه‌كه‌دا ئاشكراى كرد، پلانێك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر شیعه له لووتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى عێراق نه‌بێت. خه‌له‌ف ده‌ڵێ، “عه‌ره‌ب به‌و ده‌سه‌ڵاته رازی نییه، بۆ نموونه ئیمارات و سعوودیه ئه‌گه‌ر سه‌یرى كه‌ناڵه‌كانیان بكه‌یت، سكاى نیوز و حه‌ده‌س و عه‌ره‌بیه ده‌بینى شێوازى پێشكه‌شكردنى هه‌واڵ و راپۆرته‌كانیان له‌سه‌ر عێراق، زۆر له كه‌ناڵی 14ى ئیسرائیلى توندتره”.
خه‌له‌ف باس له‌وه‌یش ده‌كات توركیا و سعوودیه سه‌رپه‌رشتى پلانى گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى عێراق ده‌كه‌ن و سه‌ره‌تا ویستیان به‌هێز ئه‌نجامى بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه خوێنێكى زۆرى ده‌ویست، بۆیه له‌وانه‌یه به شێوازێكى تر بیكه‌ن. عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف كه پێشتر وه‌ك شاره‌زایه‌كى سه‌ربازى و ستراتیجى ده‌ركه‌وتووه، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئێسته‌یش له عێراق ئه‌و پڕۆژه‌یه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌باره‌ی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق، خه‌له‌ف ده‌ڵێ، “هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى عێراقیش ئاگادارى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن، چونكه نوێنه‌ریان هه‌یه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى كورد و سوننه و شیعه‌یش كردووه، له‌وانه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌چووه”.

































































