مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بە پێی ئامارێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی ئابی ڕابردوو 152 بەندكراو لە بەندیخانەكانی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێی كراوە.
هەنگاو ئاشكراشی دەكات لەو 152 بەندكراوەی كە لە سێدارە دراون، تەنیا 5 یان لە سەرچاوە فەرمییەكانی ئێران و ماڵپەڕە پەیوەندیدارەكان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو كراوەتەوە .
هاوكات ڕێكخراوی ناوبراو ناسنامەی 24 بەندكراوی كوردی ئاشكرا كردووە كە لە نێو قوربانیانی سێدارەدان و دەشڵێت “زۆرترین تۆمەت كە بەندكراوانی پێ لە سێدارە دراوە، ماددە هۆشبەرەكانن و ئەوانی دیكەش بە تۆمەتی چالاكی سیاسیی و مەزهەبی و كوشتنی بە ئەنقەست بووە.”


































































