مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
داتاكانی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان دەریدەخەن كە لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو 11 هەزار پەنابەری عێراقی و 500 هاونیشتمانی هەرێم لە وڵاتانی ئەورووپا دیپۆرت كراونەتەوە .
دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند “بە زۆرەملێ نزیكەی 60 هەزار پەنابەری عێراقی لەسەر ئاستی ئەورووپا دیپۆرت دەكرێنەوە،” دەشڵێت “نیوەیان كوردن،”
دابان جەخت لەوەش دەكاتەوە وڵاتانی ئەورووپا و بەریتانیا ڕێوشوێنەكانیان لە بەرامبەر كۆچبەرانی نایاسایی توندتر كردووە و گرێبەستیشیان لەگەڵ عێراق كردووە بۆ دیپۆرتكردنەوەی ئەو پەنابەرانەی مافی مانەوەیان لە وڵاتەكەیاندا نییە.


































































