زانكۆی سۆران لە زۆربەی زانكۆكانی كوردستان باشترە
زاری كرمانجی-سۆران:
ڕاگری فاكەڵتی ئاداب لە زانكۆی سۆران، دەڵێت، بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە چەند بەشێكی فاكەڵتییەكەمان قوتابی نوێ وەرناگرین.
د.كارمەند عەبدوڵڵا، ڕاگری فاكەڵتی ئاداب لە زانكۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: زانكۆی سۆران لە پێنج فاكەڵتی پێكدێت، لەگەڵ حەوت بەشی زانستی، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەشی زمانی عەرەبی و كوردی قوتابی نوێ وەرناگرن و لە ئێستادا لەژێر هەڵسەنگاندنن، لە داهاتوودا لەوانەیە گۆڕانكاری لە بەشەكان بكرێت و تێكەڵی بەشەكانی تر بكرێن.
ڕاگری فاكەڵتی ئاداب لە زانكۆی سۆران، دەشڵێت: ئەگەر لە دوو لایەنەوە سەیری ئاستی زانستی زانكۆی سۆران بكەین و خۆمان بەراورد بە زانكۆكانی دیكە بكەین، بە بۆچوونی من لە زۆر زانكۆكانی دیكەی كوردستان باشترین، ئەو جۆرە كاركردنەی لە زانكۆی سۆران دەبینرێت لە كەم زانكۆكانی كوردستان بەدی دەكرێت و بووونی هەیە، بەڵام مانای ئەوە ناگەیەنێت كە ئێمە لە ئاستی خۆمان ڕازی بین و چاوەڕوانی ئێمە زۆر زیاترە و بە بەردەوامیش كارمان بۆ ئەوە كردووە كە لەڕووی كواڵێتی و زانستییەوە ئاستمان بەرزتر بكەین.































































