
بەهۆی شەڕە چەقۆوە لە سەر رووباری سیروان گەنجێك گیانی لەدەستدا و یەكێكیدیكەش بریندار بوو.
له شاری كهلاری ناوهندی ئیدارهی گهرمیان، گهنجێك كوژرا و گهنجێكی دیكهش بریندار بوو.
ئهمڕۆ دووشهممه 1-9-2025، پۆلیسی گهرمیان ڕاگهیاندراوێكی لەسەر ئەم رووداوە بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه: “شەوی ڕابردوو لەسەر ڕووباری سیروان، شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو گەنج ڕووی دا و چەقۆیان لەیەک داوە و لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (ڕێکار عوسمان عهبدوڵا) لەدایکبووی 2007 دانیشتووی کەلار، گەڕەکی گۆران، بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدا و تەرەفی بەرامبەریش بریندار بوو.”
زیاتر روونكراوەتەوە: “ئێستا بریندارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندکراوە و پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.”

































































