مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

لە لیستی سووری بەئامانجگرتنەكانی ئیسرائیل، تەنیا یەك سەركردەی حەماس ماوەتەوە و ئەوانی دیكە تەواویان كوژراون .
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مەعاریڤ”ی عیبری، عیزەدین حەداد، فەرماندەی لیوای كەرتی غەززە، تەنیا سەركردەی بزووتنەوەی حەماسە كە لە لیستی ئامانجەكانی ئیسرائیلدا تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و نەكوژراوە .
دوای هێرشەكەی حەماس لە 7ـى ئۆكتۆبەری 2023، ئیسرائیل تەواوی ئەو سەركردانەی حەماسی بە ئامانج گرتوون كە سەرپەرشتی و سەركردایەتی هێرشەكەیان كردبوو، كە دواترینیان ئەبوو عوبەیدە، گوتەبێژی كەتیبەكانی قەسام بوو و تەنیا بەرپرسێك كە ماوەتەوە و چاوی سوپای ئیسرائیلی لەسەرە عیزەدین حەداد، فەرماندەی لیوای كەرتی غەززەیە .


































































