بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دەستکەوتەکانی شەڕ، سەبارەت بە ئێران گووتی: چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گەورەترین کردەی مانەوە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ئەنجامدرا؛ گورزی زۆر قورسمان لە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و پلانەکەیان دا بۆ بەرهەمهێنانی ٢٠ هەزار مووشەکی بالیستی بۆ بە ئامانج گرتنی ئیسرائیل، بەڵام ئەوان یەک دەستکەوتیان بەدەست نەهێنا.
ماڵپەڕی ئێندیپێندێت، كە ئەم هەواڵەی بڵاو كردۆتەوە ئاماژەی زیاتری بە قسەكانی بینیامین نەتانیاهۆ داوە كە گووتوویەتی ” ئێمە بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی”.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گووتیشی ” بەم دواییە سەركردەیەكی باڵای حەماسمان لە ناوبرد و بەڕپرسانی باڵای حوسیمان کرده ئامانج و لە لوبنان زیانێكی زۆرمان لە حزبوڵڵادا و ئۆپەڕاسیۆنمان له سوریا هەبوو، بارمتەکان ئازاد دەکەین و حەماس له ناو دەبەین. دەستکەوتەی گەورەتر لە ڕێگایه .
































































