بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئیمارات بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوە لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بگەنە هەرێمی کوردستان و چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە یەکی ئەیلوول، شاندێکی باڵای ئیمارات بە سەرۆکایەتی نوورە کەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەندامانی شاندەکە پێکهاتوون لە نوورە کەعبی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە، شێخ سالم بن قاسمی، وەزیری رۆشنبیریی ئیمارات و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە.
بڕیارە شاندەکە بەیانی ئەمڕۆ بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێ بکرێت.
































































