مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شەوی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر ئەفغانستانی هەژاند و بەم هۆیەوە زیاتر لە 1500 كەس بوونە قوربانی .
تەلەڤزیۆنی نیشتمانی ئەفغانستان بڵاوی كردەوە “بوومەلەرزەیەك پارێزگای نانگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند و بەم هۆیەوە زیاتر لە 500 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار كەسیش بریندار بوون،”
هاوكات دەستەی جیۆلۆجی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات “بوومەلەرزەكە بە بەگوڕی 6 پلەی ڕێختەر و هەشت كیلۆمەتر لە قووڵایی زەوی بووە،”

































































