محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی نووسراوێکی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان،زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، خوێندنی کوردی لە کەرکووک) نێردراوە تێیدا ئاماژە بە دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان دەکات و دەڵێت ” ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١ ی ٩ ی ٢٠٢٥، ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی (مباشرە) مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومییە، ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە ڕاسپێدراون بە ئەرك لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی/ خولی دووەم، وە لەو ڕۆژەدا لە ئەركدان بە پرۆسەی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، هەمان ڕێکەوتی ئاماژەپێدراویان بۆ دەکرێت بە ڕۆژی دەستبەکاربوونەوە.

































































