زاری كرمانجی-سۆران:
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كێشەی ئەو دەنگدەرانە چارەسەر دەكات كە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە.
ڕەهێل سادق، بەرپرسی بنكەی سۆران- دیانا دووی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە ئێستادا بەشێوەی تێست خەریكی تاقیكردنەوەی سەرجەم ئامێرەكانی دانگدانین، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن كێشە بۆ دەنگدەران دروست نەبێت.
بەرپرسی بنكەی سۆران- دیانا دووی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، دەشڵێ: لە ئێستادا زۆر بە باشی پرۆسەی تێستكردنی ئامێرەكانی دەنگدان بەرێوەدەچێت و سەرجەم ئامێرەكان بێ كێشەن، ئەگەر هاتوو كەسێك كێشەی پەنجەمۆری هەبێت لەڕێگەی وێنە “فەیس” دەتوانێت دەنگ بدات.

































































