مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

مامۆستایەكی ئایینیی سزای سێ ساڵ و یەك مانگ بەندكردن و داماڵینی هەتاهەتایی جلوبەرگی ئایینی بەسەردا سەپێنرا .
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “مامۆستا لوقمان ئەمینی، خەڵكی جوانڕۆ و پێشنوێژی مزگەوتی “چوار یاری نەبی” سنە ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە لایەن خانەی دادی تایبەت بە مامۆستایانی تاران بە تۆمەتی “سووكایەتی بە پیرۆزییەكانی ئیسلام” سزای سێ ساڵ و یەك مانگ بەندكردن و داماڵینی هەتاهەتایی جلوبەرگی ئایینی بەسەردا سەپێنرا،”
مامۆستای ناوبراو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر كرابوو و سەرجەم سزای ۱۱ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێنرابوو و پێشتریش بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە حكومەت و بە قازانجی حیزبە كوردستانییەكان” سزای پێنج ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپێنرابوو .


































































