سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، بە ئاماژەدان بەوەی ئێران هەمیشە ئامادەیی دانوستان بووە، گووتی: دانوستاندن دەکەین ئەگەر ئەمریکییەکان بنەماكانی پیتاندن قبوڵ بکەن.
ئیبراهیم عەزیزی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی ( دانشجو) باسی لەوە کرد” کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز لە دانوستان نەترساوە، بەڵام دوژمنان هیچ جیاوازییەک لە نێوان مێزی دانوستان و بەرەکانی شەڕدا نابینن و ئەوە ئەمریکییەکان بوون کە خیانەتیان لە دیپلۆماسی کرد”.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێمە هەرگیز کێشەمان لەگەڵ دانوستاندا نەبووە، جەختی لەوە کردەوە ” ئەگەر ئەمریکییەکان پرەنسیپی دەوڵەمەندکردن قبوڵ بکەن، دانوستان دەکەین”.

































































