بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران و وەڵام دانەوەی قەیرانەکان : حکومەتی عێراق نەوت ناداتە ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی ئیدارەی سۆران
پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران و وەڵام دانەوەی قەیرانەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” نزیکەی 500 ئاوارەی ناوچەکانی عێراق بەهۆی شەڕی داعش و نائارامی ناوچەکە، شارەکانی خۆیان جێ هێشتووە و ماوەی چەند ساڵێکە لە کەمپەکانی ئیدارەی سۆران دهژن”،
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران و وەڵام دانەوەی قەیرانەکان، دەشڵێت:” کۆی ئەو خێزانانە ماوەی چوار ساڵە حکومەتی فیدراڵی هیچ بڕە نەوتێکی دابەشنەکردووە بەسەریان و هیچ هاوکارێکیان ناکات. لەو ماوەیەدا چەندین جار لیستی ئاوارەکانمان بۆ ناردوون، بەڵام ئامادەنەبوونە نەوتیان بەسەردا دابەش بکەن، هەروەها بە هۆی نەبوونی پسوولەی خۆراکی لێرەش ناتوانن سوودمەند بن”،
عەباس ئەمیر ئەوەش دەڵێ:” ساڵی پار ڕێکخراوێکی بیانی بۆ هەر خێزانێک بڕێک نەوتی بەسەر دابەش کردن”.