ئا/ زاری كرمانجی
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زوو زوو خواردنەوەی چای گەرم ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاد دەکات. ئەمەش لەبەرئەوەی بەرزی پلەی گەرمی چایەکە زیان بە شانەکانی سورێنچک دەگەیەنێت، بەمەش زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبێت. ههروهها بەرزی پلەی گەرمی چایەکە دەبێتە هۆی لاوازکردنی مینای ددان و خورانی پووک.
سهبارهت به کەمبوونەوەی مژینی ئاسن, چا بە گشتی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵمژینی ئاسن لە جەستەدا، هەروەها خواردنەوەی چای گەرم، بەتایبەتی دوای ژەمێک، ئەم کێشەیە زیاتر دەکات.یهكێك له زیانهكانی تری خواردنهوهی چای گەرم ئهوهیه كه دەبێتە هۆی خورانی کۆئەندامی هەرس بەتایبەت سورێنچک و لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی دڵەکزێ یان کێشەی تری هەرس.
ئهبێ ئهوهش بزانین بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی چا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەههستی تامکردن لەسەر زمانت، ئەمەش وادەکات لە درێژخایەندا دەستنیشانکردنی تامی خۆراکەکان قورس بێت.چا بە خواردنەوەیەک ھەژمار دەکرێت کە زۆرترین بەکارھێنانی ھەیە لە دوای ئاوەوە.
گرنگترین وڵاتانی بەرھەمھێنی چا ئهمانهن: ھیند، چین، سریلانکا، ئەندەنووسیا و ژاپۆن. و ئەو وڵاتانەی زۆرترین وەری دەگرن، شانشینی یەکگرتوو، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئوسترالیا، ڕووسیا، کەنەدا، ھۆڵەندا. چاندنی پێویستی بە خاکێکی پاراوی سووک ھەیە، لەگەڵ کەشێکی گەرم، و ھەوای شێدار و بارانێکی زۆر. گەڵاکانی بە سەوزی بە دەست لێدەکرێنەوە و وازیان لێ دەھێنرێت تا وشک دەبن.

































































