هونەرمەندی گۆرانی بێژ دەشنێ موراد نوێترین بەرهەمی بەناوی (گیانم) لە چەناڵی یوتیوبی تایبەت بەخۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمەی دەشنێ لەلایەن رەبیكا پۆوڵ كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە و میدیا وۆركس كاری بەرهەمهێنانی بۆ كردووە، هەروەها پۆڵ مەککێی کاری وێنەگرتنی بۆ
ئەنجامداوە.
پێنج مانگ پێش ئێستاش دەشنێ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڤیدیۆ کلیپێکی بەناوی (جەژنە) بڵاوکردەوە.
دەشنێ موراد ١ی كانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، گۆرانیبێژ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگە دۆستی کوردە.
ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ بنەماڵەكەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی دوو ساڵیش كاری پێشاندانی مۆدێلی كردووە، بۆ یەكەم جار لە بەرنامەی بێ كۆنترۆڵی كوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەركەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەكانی دەشنێ شۆ و كۆڕەك ستاری كەناڵی كۆرەك تیڤییەوە درێژە بەكاری ڕاگەیاندن دا.
هەروەها دەشنێ خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی و بە دوێتیش لەگەڵ هونەرمەندان چەندین بەرهەمی پێشکەش بە هەوادارەکانی کردووە.

































































