موڕشید برادۆستی – سیدەکان :
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان ڕادەگەیەنێت، ئەمساڵ بەشێک لە کۆڵان و گەڕەکەکانی سنووری شارەوانییمان کاری کۆنکرێت و قیرتاوکردنییان بۆ ئەنجام درا، ئەمەش ئاسانکاری بۆ دانیشتووانان دروست کردووە، بۆ ساڵی ئایندە پلانی باشمان بۆ چەند گەڕەکێک هەیە.
عەبدولقادر ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” سەرەڕای گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەندێک گەڕەک، بەڵام هێشتا چەند گەڕەک و کۆڵانی دیکە ماون پرۆژەیان بۆ بکرێت، بۆیە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرخەستەی سەرجەم ئەو گەڕەک و کۆڵانانە دەکەین کە پێویستییان بە خزمەتگوزاری سەرەتایی و قیڕ کردن هەیە .
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، گووتیشی:” بۆ پلانی ساڵی 2023 کۆمەڵێک پرۆژە جێبەجێ دەکەین، لە دەستپێکی کارەکانیشمان لە ساڵی ئایندە، تەواوی خزمەتگوزاری سەرەتایی بە قیڕ کردنیشەوە دەگەیەنینە گەڕەکی ئازادی سیدەکان و چەند شوێنێکی دیکە .
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی، کۆڵانێکی دیکەی سیدەکان لە تەنیشت نەخۆشخانە ڕەزامەندی قیڕ کردنی وەرگیراوە، ئەگەر کەش و هەوا دەرفەت بدات ئەمساڵ قیڕ دەکرێت.